ڕەنکینگ

ناوەندی جیهانیی ڕیزبەندیی گەیمێرەکان ، کە بە سەردێڕی " ڕەنکینگ " ناسراوە ، وێبگەیێکە کە لە لایەن بەڕێوبەرایەتیی تەکنەلۆژیای زانیاریی ڕێزوانی گەیمەوە دیزاین کراوە. وێبگەی ڕەنکینگی ڕێزوانی گەیم بەستێنێکی جیهانییە بۆ ڕیزبەندی و تۆمارکردنی تواناییەکان ولێهاتووییە کانی ئینسانی لە بواری یاری و وەرزشە ، کە هەندێ جار نەناسێندراون و هەندێ جاریش بەو جۆرە کە شیاوە بایەخی پێ نەدراوە و گەشەیان نەسەندووە . هەروەها سەرچاوەیێکی فەرمی بۆ سەلماندنی خواستەکان و ناساندنی کەسایەتییە هێژاکان  نەبووە . ئێستاکە ڕێزوانی گەیم بە ڕێخستنی وێبگەی ڕەنکینگ ، چووەتە ئارای ئەم بوارە گرینگەوە کە لە بەرچاو نەگیراوە و تێدەکۆشێ کە ئەم کەمایەتییە لە ناوببات .

لە وێبگەی ڕەنکینگی ڕێزوانی گەیم هەر کەسێک چ ژن چ پیاو ، منداڵ بێ یان لاو یان پیر جیاوازیێکی نییە هەر کەسێک بە چاو پۆشی لە ڕشتەی فێرکاری یان پیشەییەکەی ، بەچاوپۆشی لە شوێنی جۆگرافیاییەکەی لە هەر شوێنێک لە دنیا دەتوانێ بچێتە ناو وێبگەی ڕەنکینگی ڕێزوانی گەیم و بە ئاسانی ببێتە ئەندامی وێبگەکە ، لە نێوان ڕیزە جۆراوجۆرەکانی یارییەکان ، ڕشتەی دڵخوازی خۆتان هەڵببژێرن و یەکەمین تۆمار و پیشاندانی جیهانیی ئاکامەکە لە بارەی یاری و وەرزشە دڵخوازەکەی خۆی ئەزموون بکەن .

هەر بەکارهێنەرێکی وێبگەی ڕەنکینگ ، دەتوانێ ببێتە ئەندامی یاری یان وەرزشی داخوازی خۆی ، پاشان ڕەقیبی دڵخوازی خۆی لە نێوان بنەماڵە ، دۆست یان هەر ئەندامێکی دیکەی وێبگەی ڕەنکینگ ، هەڵببژێرێ و بە مەیدانی کێبەرکێیەکە داخوازیی لێ بکات .بەکارهێنەران بە شێوەی دڵخواز دەتوانن ، هەر یانەیێک ، گەیم نێتێک یان هەر شوێنێک کە خاوەنی کەرەسەکانی پێویست بۆ یارییە یان وەرزشەیە وەکوو شوێنی بەڕێوەچوونی کێبەرکێیەکە هەڵببژێرێ .لە ئاکامدا دوای کۆتایی کێبەرکێیەکە ، ئاکامەکە لە لایەن کێبەرکێ کەرەکانەوە تۆمار دەبێ و بە سەرنجدان بە سەرجەمی خاڵەکانیان ، هەرکامیان ڕادەی جیهانیی خۆیان وەردەگرن .

جگە لە خاڵ و ڕادەی بەدەست هاتوو لە ئاکامی یارییەکان ، هەندێ هەسارە هەیە کە پڕۆفایلی بەکارهێنەرەکە پیشان دەدرێ . هەسارەکان بە پێی لە بەرچاوگرتنی یاساکان و هەروەها هەندێ کێبەرکێ کە خاوەنی هەندێ تایبەتمەندی وەکوو یانە هەڵبژاردراوەکانی ڕێزوانی و پەسەند کردنی ڕەسەن یارییەکە لە ڕێگای بە ڕێ کردنی وێنە و ... بە بەکارهێنەران دەدرێ .

وێبگەی ڕەنکینگ وەکوو ناوەندی جیهانیی ڕادەبەندیی گەیمێرەکان ، بە شی کردنەوەی هێڵی ئاکامەکان و ڕەوتەکانی ڕادەبەندی کردنی گەیمەکان بە شێوەی نیهانی ئەنجام دەدات . هەروەها هەر بەکارهێنەرێک  بە سەردانی وێبگەکەوە دەتوانی پلە جیاوازەکانی یارییەکان و وەرزشەکان ببینێ .هەروەها بە چوونە ناوی هەژماری وێبگەیی خۆی جێگا و پلەی وڵاتیی وجیهانییە بەدەست هێناوەکەی ببینێ .