یاساکانی ڕەنکینگ

1- ئەندامەتی لە وێبگە

ناو و نیشانی وێبگەی ڕنکینگ

وێبگەی ڕەنکینگ لە ژێر بەربڵاویی ئەسڵیی وێبگەی ڕێزوانی گەیمە ، ناونیشانی ranking.rezvanigame.com بە شێوەی ئانلاین لە بەردەستی تەواوی بەکارهێنەرانە.

دروستکردنی هەژماری وێبگەیی

بۆ ئەندام بوون، بەکارهێنەران بە چوونەناوەوەی وێبگەی ڕەنکینگ (تەنها پیت و ژمارەی لاتین ئیزنی هەیە) و ڕەمزی چوونەناوی دڵخوازی خۆیان لە فۆرمی پێوەندیدار بە ئەندام بوون و دوایی بە کلیک کردن لەسەر دوگمەی ئەندامەتی ناونووسیی خۆیان تۆمار بکەن، ئەندام بوون لە وێبگەی ڕەنکینگدا بۆ جاری دیکە بە نووسینی ناوی بەکارهێنەری و ڕەمزی چوونە ناوەوەی هەڵبژاردووی خۆیان بچنە ژووری بەکارهێنەری خۆیان .

تەواو کردنی هەژماری وێبگەیی

بە دروست کردنی هەژماری وێبگەیی دوای یەکەم جار کە بەکارهێنەر دەچێتە ژووری بەکارهێنەری خۆیەوە بۆ کاتێکی کورت ڕەنگە ئیمکانات و تایبەتییەکانی ماڵپەڕەکە داخرابێ ، لەم کاتەدا بەکارهینەر دەبێ بە کلیک کردن لەسەر دوگمەی دەستکاری کردنی هەژماری وێبگەیی بۆ تەواو کردنی هەژماری وێبگەیی (ناو و ناویی بنەماڵەیی و چۆنیەتیی جنسی و وڵات ...) خۆی دەست بەکار ببێ.

وێنەی هەژماری وێبگەیی

وێنەی هەژماری وێبگەیی بەکارهێنەران توانایی دەستکاری کردنی هەیە و بەکارهێنەر دەتوانێ وێنەی دڵخوازی خۆی بۆ پیشاندان لە هەژماری وێبگەیی دا هەڵبژێرێ . ئەگەر وینەی هەڵبژیردراو وێنەی بەکارهینەرەکە خۆی نەبێ (وێنەی سروشت و ....) لە کاتی کێبەرکێ لەگەڵ دادوەرەکەدا ، هەسارەی پێوەندیدار لە دەست ئەدات و لە لایەن دادوەرەوە پەسەند ناکرێ . ئەگەر کە وێنەی کەسیکی دیکە یان وێنەی ناحەز بۆ وینەی هەژماری وێبگەیی خۆی کەڵکوەر بگرێ هەژماری وێبگەیی تاوانبار دادەخرێ .

2- ئەندامەتی لە یاری

ئەندامەتی لە یاری دوای تەواو بوونی هەژماری وێبگەیی لە حاڵەتی داخران دەدرێ و چالاک دەبیتەوە . لەم شاشەیە دا ڕیزی یارییە جۆراوجۆرەکان و وەرزشەکان پیشان دەدرێ کە بە بەکارهینەر بە شێوەی بێ سنوور دەتوانێ ببیتە ئەندامی یاری دڵخوازی خۆی – بۆ ئەندام بوون لە تەنها دەبێ نیشاندەری کەمپیوتەرەکە لەسەر سنۆقی یاریی دازوازی خۆی دابنێ و دوگمەی پەسەند کردن و دوایی لەسەر دوگمەی چوونە ناو کلیک بکات .

چوونە دەرەوە لە دیاری

 ڕەنگە بەکارهێنەر بە هەندێ هۆکارەوە وەک چوون بۆ سەفەر یان کاتی تاقی کاریی خوێندکار و ... دەرفەتی چالاکی و وڵام دەری بۆ داخوازییەکانی کێبەرکێی نەبێ، دەتوانێ دوگمەی بە جێهێشتن هەڵبژێرێ دەبی بەم خاڵەش ئاماژە بکرێ کە ئەگەر بەکارهینەر لە یارییەکە بێتەدەرەوە . مێژووی چالاکییەکان و خاڵەوەرگرتووەکانی لەو یارییەدا دەمینەتەوە و تەنها هەا ئەندام بوونی دووبارە لە یارییەکەدا ئیزنی یاری کردنی نابێ .

3- دامەزرانی کیبەرکێ و تۆماری ئاکام

هەڵبژاردنی ڕەقیب ، بەکارهێنەر دوای چوونە ناوەوەی ژووری یاری داخوازی خۆی سنۆقی وەک هەڵبژاردنی ڕەقیبەکان لەسەر شاشەکەدا دەبینێ . لەم سنۆقەدا گەڕان بە دووی دیکەی بەکارهینەران بە پێی ناوی بەکارهینەریان دیاری کراوەکە بە نووسینی هەر پیتێک دیکەی بەکارهێنەران کە ناوی نزیک بەو ناوەیە هەیە لەگەڵ وێنەکانیان و ئەو خاڵانەی کە وەریان گرتووە و پلەکەیان لە ڕیزبەندیدا پیشان دەدرێ . بۆ هەڵبژاردنی بەکارهێنەری داخواز هەلی چالاک کردنەوەی ئەو تایبەتمەندییانەی وەکوو یانە و دادوەری (کە لە درێژەدا شرۆڤە دەکرێ) هەروەها بۆ یارییەکە هەیە . لە ئاکامدا بە کلیک کردن لەسەر دوگمەی داخوازنامە ، داخوازیاری کردن بۆ ئەو بەکارهێنەرە ڕەوانە دەکرێ .

داخوازنامە بەڕێ کراوەکان

 لە سەندۆقی داخوازنامە بەڕێ کراوەکان ڕیزێ لە داخوازنامە ناردراوەکان بۆ یاری کردن پیشان دەدرێن . خاڵی بەرچاو ئەوەیە کە زۆرینەی داخوازنامەی بەڕێ کراو بۆ هەر بەکارهێنەرێک لە هەر یاریێکدا پێنج دانەیە و ئەگەر دێراییەکەی  تەواو ببێ دوای دیاری کردنی وڵامی داخوازنامە لە لایەن بەکارهێنەری ئەم بەرەوەیان بەتاڵ کردنەوەی داخوازنامەکە لە لایەن خۆدی بەکارهێنەرەوە  هەلی ناردنی داخوازنامەی نوێ دەرەخسێ بۆ هەر داخوازنامەیێکی ناردراو دوگمەی وتووێژ کردن و هەروەها دوگمەی بەتاڵ کردنەوەی داخوازنامەکان بوونی هەیە .

داخوازنامە وەرگراوەکان

لە سەندۆقی داخوازنامە وەرگراوەکاندا ڕیزێ لەو داخوازنامە وەرگراوانە بۆ دیاری کردن و کێبەرکێ کردن دانراوە . لێرەدا هەروەها وەکوو داخوازنامە ناردراوەکان ، زۆرینەی ژماری داخوازنامەی وەرگرتنی بۆ بەکارهێنەر لە هەر یارییکدا تەنها 5 دانەیە و ئەگەر دێراییەکەی تەواو بێت دوای وڵامدانەوە لە لایەن بەکارهینەری وەرگرەوە یان بە تاڵکردنەوەی داخوازنامەکە لە لایەن بەکارهینەرەوە . هەلی وەرگرتنی داخوازنامەی نوێ بۆ بەکارهێنەر دەرەخسێ . بەکارهێنەری وەرگری داخوازنامە تەنها 24 کاتژمیر ماوەی هەیە کە وڵامی داخوازنامەکە بداتەوە و ئەگەر ماوەی وڵامدانەوەکەی تەواو بیت و وڵامی داخوازیێکی نەدابێتەوە . ئەو داخوازنامە بە شێوەی خۆکار دەسڕێتەوە بەر لە قەبووڵ یان ڕەتکردنەوەی هەر داخوازنامەیێک ، توانایی وتووێژ کردن لەگەڵ بەکارهێنەری ڕەقیبدا هەیە . و بەم چەشنە بەکارهێنەر دەتوانێ کات و شوێنی کێبەرکێیەکەی لەگەڵ ڕەقیبدا دیاری بکات .

تۆمارکردنی ئاکامەکان

دوای قەبووڵ کردنی داخوازنامە لە لایەن بەکارهێنەری وەرگرەوە ، داخوازنامەکە لە سەندۆقی دیاری کراو بۆ ناردن و وەرگرتنی داخوازنامەکانی هەر دوو لایەنی کێبەرکێیەکە دەسڕێتەوە و دەچێتە ناو ڕیزی ئاکامەکان کە لە بەشی خوارەوەی ئەو سەندۆقەدایە ، زۆرینەی یارییە چالاکییەکان لە سەندۆقی ئاکامەکاندا 10دانەیە کە ئەگەر دێراییەکەی تەواو بێت . دوای تەواوکردنی بەڵگەی دیاری کراو و تۆماری ئاکامەکان لە لایەنی هەر دوو لایەنی کێبەرکییەکەوە ، ئیزنی دامەزران یان قەبووڵ کردنی یاریێکی نوێ بە بەکارهینەر دەدرێت . هەر یاریێ لە سەندۆقی ئاکامەکان ، خاوەن هەندێ تایبەتمەندی و دوگمە بۆ ڕاگەیاندن و تۆماری  ئاکامەکەیە کە بۆ هەر دوو لایەنی کێبەرکێیەکە یەکسانە و لە درێژەدا هەر کامی شرۆڤە دەکرێ .

تایبەتمەندیی یانەیی: کاتێکە بەکارهێنەری بەڕێ کەری داخوازنامەیش لە ڕوانە کردنی دوگمە پێوەندیدار بە کێبەرکێیەیانەییەکەی چالاک کردووبێ و یەکێ لە یانە هەڵبژاردراوەکانی رزوانی گەیمی هەڵبژاردووبێ ، لە کاتی تۆماری ئاکامدا ، ئەم دوگمە چالاک دەبێتەوە و هەروەها دەبێ کێبەرکێیەکەی لە یانەی هەڵبژاردەی خۆی لە سەرجەمی یانەکانی رزوان گەیم بەڕێوەببەن . لە حاڵەتی دروست بوونی کێبەرکێیەکە ، ئەم بابەتە لە لایەن بەکارهێنەری قەبووڵ کەری یانە لە سیستەمەکەدا پەسەند دەبێ . تایبەتی کێبەرکێی یانەیی ئەوەیە کە کێبەرکێیەکانی یانەیی ، لایەنەکانی کێبەرکییەکە شایەنی وەرگرتنی هەسارەی یانەیی دەکات .

تایبەتمەندیی دادوەری: ئامانجی ئەم تایبەتمەندییە ڕەسەنایەتیی کێبەرکێ و شۆناسی هەر دوو لانی کێبەرکێیەکەیە . ئەگەر ئەو بەکارهێنەرەی کە داخوازنامەکە بەڕێ دەکات بەر لەوەی لەسەر دوگمەی دادوەری کردن کلیک کات  ، لە کاتی تۆمار کردنی ئاکامدا ، ئەم دوگمە چالاک دەبێتەوە دەبێ هەر کام لە لایەنەکانی یارییەکە لە کاتی بەڕێوەچوونەی یارییەکە بە مۆبایلەکەی خۆیان ڕەسمێک بگرن و لە کاتی تۆماری ئاکامەکە بەکەڵکوەرگری لە دوگمەی هەڵبژاردنی فایل ، ئەو وێنە هەڵدەبژێرن و بە ڕێی دەکەن .

وێنەی ناردراوە دەبێ ئەم پێداویستیانەی هەبێ :

ئەلف) وێنە لە شوێن و کاتی بەڕێوە چوونی یانەکە تۆمار کرابێ . بۆ نموونە بۆ یاریی پینگ پۆنگ دەبێ ڕەسمەکە بە شێوەیێک بێ کە مێزی پینگ پۆنگەکە لە ڕەسمەکەدا دیار بێ .

ب) لایەنەکانی کێبەرکێ دەبێ وێنەی ئامادە بوونی خۆیانیان بێت و وێنەی هەر دوویان بە ئاشکرایی تێدا دیاربێ . خاڵی گرینگ ئەوەیە کە وێنەی هەژماری وێبگەیی ، دەبێ وێنە بەکارهێنەر بێ ئەگەر کە وانەبێ شۆناسی بەکارهێنەر لە لایەن دادەوەرەوە پەسەند ناکرێ و هەسارەی دادەوەری وەرناگرێت .

دوگمەی سەرکەوتم: ئەم دوگمەیە بۆ هەر دوو لایەنی یارییەکە ڕۆشنە و هەرکام  لە بەکارهێنەران دەتوانن کلیکی لەسەر بکەن . ئەگەر یەکەم کەسێکە ئاکامەکە تۆمار دەکات لەسەر دوگمەی سەرکەوتم کلیک بکات و لایەنی دیکەی یارییەکەش لەسەر دوگمەی دۆڕام کلیک بکات و دوایی دوگمەی تۆمار لێ بدات ئەم کێبەرکییە دروستە و پەسەند دەبێ . ئەگەر هەر دوو لایەنی کێبەرکێیەکە لەسەر دوگمەی سەرکەوتم کلیک بکەن هەر دوو لایەنی کێبەرکێیەکە کە هۆژدار دەگرن و کێبەرکێیەکە یاریێکی نادروست بە ئەژماردێت و تۆماردەبێت .

دوگمەی دۆڕام: ئەم دوگمەیە بۆ هەر دوو لایەنی کێبەرکێیەکە  چالاکە و توانایی هەڵبژاردنی لە لایەن هەر دوو لایەنی کێبەرکێیەکەوە هەیە . لە حاڵەتێکدا کە یەکەمین کەسێکە ئاکامەکە تۆمار دەکات دوگمەی دۆڕام هەڵبژێرێ و لایەنی دیکەی کێبەرکێیەکەش دوگمەی سەرکەوتە هەڵبژێرێ و پاشان لەسەر دوگمەی تۆمار کلیک بکەن ئەم کێبەرکێیەکە ڕاستەو قەبووڵ دەکرێ . لە حاڵێکدا ئەگەر هەر دوو لایەنی کێبەرکێیەکە دوگمەی دۆڕام هەڵببژێرن ، هەر دو لایەنەکە هۆژدارێ(کە لە درێژەدا باسی لەسەر دەکرێ) وەردەگرن و کێبەرکێیەکە وەکوو هەڵە بە ئەژمار دێ و تۆمار دەبێ .

دوگمەی من ئامادە نەبووم / یارییەکەم بەجێهێشت: ئەم دوگمە کاتێ بەکاردەگیردرێ کە بەکارهێنەر لە کاتێکی دیاری کراو بۆ ئەنجام دانی کێبەرکێ ئامادە نەبێ یان لە کاتی بە ڕێوە چوونی کێبەرکێیەکەدا بەهەر هۆکارێکەوە یارییەکە بە جێ بێڵێ. لە کاتێکە یەکەمین کەس ئاکامی یارییەکە تۆمار دەکات دوگمەی ئامادە نەبووم / یارییەکەم بەجێ هێشت هەڵببژێری و هەروەها لایەنی دیکەی کێبەرکێیەکە دوگمەی ڕەقیب بۆ یاری کردن ئامادە نەبوو / یارییەکەی بەجێ هێشت هەڵببژێرێ و پاشان لە سەر تۆمار کلیک بکەن ، ئەم ڕاپۆرتە دروستە پەسەند دەکرێ و لەم حاڵەتەدا بەکارهێنەری ئامادە نەبوو لە یارییەکە یان بەجێ هێنەری یارییەکە هۆژدارێک وەردەگرێ و لایەنی دیکەی یارییەکە وەکوو سەرکەوتوویی یارییەکە بە ئەژماردێ و 5 خاڵ وەردەگرێ ، لە کاتێکدا کە هەردوو لایەنی کێبەرکێیەکە دوگمەی ئامادە نەبووم / یارییەکەم بەجێ هێشت هەڵببژێرن ئەم ئاکامە پەسەندکراو نییە و هەر دوو لایەنەکە هۆژدار وەردەگرن و کێبەرکێیەکە وەکوو یاریی نادروست بە ئەژمار دێت و تۆمار دەبێت.

دوگمەی تۆمار:  لە کۆتاییدا، دوای تەواوکردنی فۆرمی تۆماری ئاکامی یارییەکە بە پێی بابەتە باس کراوەکانی سەرەوە، بە هەڵبژاردنی دوگمەی تۆماری ئاکامی ڕاگەیاندراو لە لایەن بەکارهێنەرەوە تۆمار دەبێت و بە سیستەمەکە بەڕێ دەبێ .خاڵێکی  گرینگ کە هەیە ئەوەیە کە دوای تۆماری ئاکامی یارییەکە لە لایەن یەکەم کەسەوە ، دووهەم کەس تەنها 24 کاتژمێر ماوەی هەیە تا ئاکامی چاوەڕوانی کراوەکەی تۆمار بکات و ئەگەر وانەبێ ئاکامەکە لە ماوەی دیاری کراودا تۆمار نەبێ، بەکارهێنەرێک کە ئاکامەکەی تۆمار نەکردووە هۆژدارێک وەردەگرێ و بەکارهێنەرێک کە لە ماوەی دیاری کراودا ئاکامەکەی ڕاگەیەندووە 3 خاڵ وەردەگرێ و وەکوو کێبەرکێیێکی نیوە تەواو تۆمار دەبێ.

چۆنایەتی(بارودۆخ): لە تەنیشت دوگمەی تۆمارکردنەوە ، بەشێ بە ناوی چۆنایەتی دانراوە کە دوای ئەنجام بوونی هەر ڕەوتێک لە لایەن بەکارهێنەرە جۆراوجۆرەکانەوە ، دوایین چۆنایەتیی ئاکامی کێبەرکێ ، پیشان دەدرێ .

زانیارییەکان

لە بەشی خوارەوەی سندۆقی ئاکامەکاندا ، سندۆقی زانیارییە ئامارییەکان بوونی هەیە کە لەوێدا داتا ئامارییەکان وەکوو بابەتەکانی ژێرەوە بۆ بەکارهێنەر پیشان دەدرێ.

زانیارییەکانی یاری: ژماری کێبەرکێیە یانەییەکان، کێبەرکێ لەگەڵ دادوەردا، ژماری کێبەرکێی نادروست، ژماری کێبەرکێی سەرکەوتوو، ژماری کێبەرکێی دۆڕاو، ژماری تەواوی کێبەرکێیە ئەنجام دراوەکان.

خاڵە وەگراوەکانی ئێوە: خاڵەکان، پلەی جیهانی، پلەی وڵاتی.

یارییەکانی ئێوە: ژماری یارییە یانەییەکان,ژماری یارییەکان لە گەڵ دادوەر,ژماری یارییە هەڵەکان ژماری کێبەرکێی سەرکەوتوو ، ژماری کێبەرکێی دۆڕاو ، ژماری تەواوی کێبەرکێیە ئەنجام دراوەکان

 هەسارەکان: هەسارەی کێبەرکێی یانەیی ، هەسارەی پەسەند کردنی دادوەر ، هەسارەی یاساپارێزی .

هۆژدارەکان: هۆژداری کێبەرکێی نادروست ، هۆژداری تۆمار نەکردنی ئاکام ، هۆژداری ئامادە نەبوون / بەجێ هێشتنی یاری ، هۆژداری ڕەت کردنەوەی دادوەر ، هۆژداری پەسەند نەکردنی کێبەرکێی یانەیی.

4- ئەندازە گری کردنی خاڵ و پلە

خاڵ

خاڵ بە پێی سەرکەوتوویی و دۆڕاوی کێبەرکێیەکە ئەندازەگری دەبێت . سەرکەوتووی هەر کێبەرکێیێک 10 خاڵ وەردەگرێ .

پلە

پلەکان بە پێی خاڵەکان ئەندازەگری دەبێت و بەکارهێنەرێکە زۆرترین خاڵی هەیە دەبێتە خاوەنی پلەی یەکەم و بەکارهێنەرێک کە کەمترین خاڵی هەیە خاوەنی دوایین پلە . ژمارەی پلەکان بە ژمارەی ئەندامەکانی یارییەکەوە پێوەندی هەیە .

5- بەراوەرد کردنی ژمارەی هەسارەکان و هۆژدارەکان

هەسارەی کێبەرکێی یانەیی

هەسارەکانی یانەیی 5 دانەن و پێوەر بۆ وەرگرتنی 5 هەسارەی زێڕینی یانەیی 70 یاری یانەیی لە 100 ڕۆژی ڕابردوودایە.

هەسارەی پەسەند کردنی دادوەر

هەسارەکانی دادوەری  5 دانەن و پێوەر بۆ وەرگرتنی 5 هەسارەی زێڕینی دادوەری 70 یاری دادوەری لە 100 ڕۆژی ڕابردوودایە.

هەسارەی یاسا پارێزی

یاسا پارێزی 5 هەسارەی هەیە و پێوەری وەرگرتنی 5 هەسارەی زێڕینی ئەم بەشە نەبوونی هیچ چەشنە هوژدارێ بۆ بەکارهێنەر لە 100 یاریی ڕابردوودایە، بە واتایێکی دیکە 5 هەسارەی زێڕین دوای ئەنجامی یەکەمین کێبەرکێی بە شێوەی  پێش گریمانە بۆ هەرکام لە بەکارهێنەران چالاک دەبێ پێوەری کەمبوونەوەی هەسارەکان بە پێی هوژدارەکان بۆ یارییەکان دەبێ کە ئەم نیسبەتە 10 لە بەرانبەر 1 دایە.

6- پەسەند کردنی بەکارهێنەری داخواز

 لە ژێر وێنەی هەژماری وێبگەیی هەرتاکێکدا نیشانەیی دڵێک پیشان دەدرێت کە بە هەڵبژاردنی یەکجاری ئەو نیشانە ژمارەیێکی پێ زیادە دەبێت و هەروەها ڕەنگی نیشانەی دڵەکە لە حاڵەتی بێ ڕەنگ بوونەوە بۆ حاڵەتی ڕەنگدار بوون دەگۆڕدرێ و ڕەنگی سوور دەبێت . لە هەڵبژاردنی دووبارەی نیشانەی دڵەکەدا ژمارەیێکی لی کەم دەبێتەوە و نیشانەی دڵەکە حاڵەتی ڕەنگدار بوونی خۆی لە دەست ئەدات.

7- ڕاپۆرت کردنی بەکارهێنەری تاوانبار

بۆڕاپۆرت کردنی بەکارهێنەری تاوانبار، بۆ بەڕێوبەرایەتیی وێبەکەش، دوگمەی ڕاپۆرت کردن لە بەشی خوارەوەی وێنەی هەژماری وێبگەیی دانراوە. ئەگەر بەکارهێنەر وێنوی کەسێکی دیکە یان وێنەی ناحەز و شوورەیی بۆ هەژماری وێبگەیی خۆی دانابێ. لەم دوگمەیە  بۆ ڕاپۆرت کردنی کەڵک وەردەگیردرێ و ئەگەر ڕاپۆرتەکە دروست بێت هەژماری وێبگەیی ئەو کەسە دادەنرێت.