فێرکاریی ڕەنکینگ

1- فێرکاریی ئەندام بوون لە وێبگە

فێرکاری دروست کردنی هەژماری وێبگەیی

بۆ ئەندام بوون لە وێبگەی ڕەنکینگ هەر ئەمە پێویستە کە لە ڕێگای ناونیشانی ranking.rezvanigame.com بچنە ژووری وێبگەی ڕەنکینگ و دوایی ، لەبەشی سەرەوەی وێبگەکە، لای ڕاست، لە سنۆقی فۆرمی دیاری کراو بۆ ئەندام بوون، ناوی بەکارهێنەری و ڕەمزی چوونە ناوی پێ دەدەن و لەسەر دوگمەی ئەندام بوون کلیک دەکەن.

فێرکاریی تەواوکردنی هەژماری وێبگەیی

بۆ تەواوکردنی هەژماری وێبگەیی، لەسەر دوگمەی دەستکاری کردنی زانیارییەکانی هەژماری وێبگەیی کە لە ژێر وێنەی هەژماری وێبگەییەکەیە، کلیک دەکەن و زانیارییە پێویستەکان وەکوو ناو و ناوی بنەماڵەیی، چۆنیەتیی جنسی و وڵاتی تێدا دەنووسن.

فێرکاری وێنەی هەژماری وێبگەیی

بۆ هەڵبژاردنی هەژماری وێبگەیی ، لەسەر شوێنی دیاریکراو بۆ وێنەی هەژماری وێبگەیی کلیک دەکەین و ئەو وێنە نوێیەی  کە  دەمانەوەێ  لەوێ هەڵدەبژێرێن  .

2- فێرکاریی ئەندام بوون لە یارییەکاندا

بۆ ئەم مەبەستە لەسەر مێنۆی یارییەکە کلیک بکەن تا  باکسی مێنوەکەتان بۆ باز بکرێ – بۆ ئەندام بوون دەبێ پیشاندەری شاشەکە ببەنە سەر باکسی ئەو یارییەی کە داخوازتانە و لەسەر دوگمەی یەکگرتن  کلیک بکەن و دوایی دوگمەی چوونە ناوەوە هەڵببژێرن .

فێرکاریی چۆنیەتیی چوونە دەرەوە لە یارییەکە :

بەکارهێنەر بە هەندێ هۆکار وەکوو سەفەرکردن ، ئەزموونە زانستگاییەکان یان خوێندەواری و هەتد … . ڕەنگە توانایی ئامادەبوونی چالاک و وڵامدانەوە بە داخوازییەکانی کێبەرکێی نەبێ ، لەم حاڵەتەدا دەتوانن لەسەر دوگمەی بەجێهێشتن کلیک بکەن . دەبێ بەم خاڵەش ئاماژە بکرێ کە ئەگەر کەسێک بیەوێ لە یارییەکە بچێتەدەرەوە ،مێژووی چالاکییەکە و خاڵە وەرگرتووەکانی لەم یارییەدا دەمێنێتەوە و تەنها تا یەکگرتنەوەی دووبارە توانایی یاری کردنی نابێ .

3- فێرکاریی دامەزرانی کێبەرکێی و تۆماری ئاکامی یارییەکە :

فێرکاریی هەڵبژاردنی ڕەقیب

لە سەرەتا لە ڕێگای باکسی هەڵبژاردنی ڕەقیبەوە ، ناوی بەکارهێنەری ئەو ڕەقیبی کە داخوازتانە کڕکاشی بکەن و دوای دۆزینەوەی هەڵیبژێرن ، دوایی دەتوانن هەندێ تایبەتمەندی وەکوو تایبەتمەندیی یانەیی و تایبەتمەندیی دادوەری کردن هەڵبژێرن و لە ئاکامدا بە کلیک کردنی لەسەر دوگمەی داخوازنامە ناردن داخوازی کێبەرکێ بۆ ڕەقیبە کە ڕوانە دەکرێ . لە خواری لانی چەپی باکسی هەڵبژاردنی ڕەقیبکە ، باکسێ  بە سەردێڕی داخوازنامە ڕوانە کراوەکان هەیە کە ڕیزێ لە داخوازنامە ڕوانەکراوەکان بۆ کێبەرکێ کردن پیشان دەدرێ .

فێرکاریی وتووێژ کردن لەگەڵ ڕەقیبدا

بۆ وتووێژکردن لەگەڵ ڕەقیبدا پێش لە کێبەرکێ کردن ، دوگمەیێک بۆ وتووێژ کردن دانراوە کە لە ڕیزی داخوازنامەکان بۆ هەر داخوازنامەیێک هەیە کە دەتوانن هەڵیببژێرن و بە شێوەی دەقی,لەگەڵ ڕەقیبکەتاندا وتووێژ بکەن .

فێرکاریی بەتاڵکردنەوەی داخوازنامە

بۆ بەتاڵکردنی داخوازنامە ناردراوەکان ، لە ژێر باکسی داخوازنامە بە ڕێ کراوەکاندا دوگمەی بەتاڵ کردنی هەیە کە بە کلیک کردنی لەسەر ئەم دوگمە دا داخوازنامەکە بەتاڵ دەبێتەوە .

فێرکاری قەبووڵ کردنی داخوازنامە

بۆ قەبووڵ کردنی داخوازنامەی وەرگراو دەبێ لەسەر دوگمەی قەبووڵ کردن کە لە ژێر هەر داخوازنامەیێک دا کە لە نێو باکسی داخوازنامە وەرگیراوەکاندایە ، کلیک بکرێ .

فێرکاری تۆماری ئاکامی یارییەکە

هەر کێبەرکێیێک کە لە باکسی ئاکامدایە ، خاوەنی هەندێ تایبەتمەندی و هەندێ دوگمە بۆ ڕاگەیاندن و تۆماری ئاکامەکەیە کە لە درێژەدا شەرح دەدرێن:

تایبەتمەندیی یانەیی: ئەم تایبەتمەندییە تەنها لە کاتی بەڕێ کردنی داخوازنامەدا چالاکە و تەنها پێویستە لە کاتی کێبەرکێ کردندا ، لە بەڕێوەبەریی  پەسەندکردنی یاریەکانی یانەکە داخوازیی پەسەندکردنی کێبەرکیی یانەیی بدەن و لە ئاکامدا ، لە لایەن بەڕێوبەرایەتی پسەندکردنی یارییەکانی یانەکەوە توێژینەوە دەبێ و ئەگەر کێشەیێکی نەبێ پەسەند بێ .

تایبەتمەندی دادوەری کردن: کاتێکە بەکارهێنەری بەڕێکەری داخوازنامە پێش لە ناردن لەسەر دوگمەی پێوەندیدار بە دادوەریکردن کلیک بکات، لەم حاڵەتەدا  چالاک دەبێتەوە و دەبێ هەرکام لە ڕەقیبەکان لە کاتی کێبەرکێ کردندا بە مۆبایلەکەی خۆیان ڕەسمێ تۆمارکەن و بەکەڵکوەرگری لە دوگمەی هەڵبژاردنی فایلی وێنە پێوەندیدارەکان هەڵبژێرن و بەڕێ کەن .

دوگمەی سەرکەوتم: ئەم دوگمە بۆ هەرکام لە لایەنەکانی کێبەرکێیەکە دانراوە و هەرکام لە لایەنەکانی یارییەکه دەتوانن هەڵیببژێرن, دەبێ ڕەقیبی سەرکەوتووی کێبەرکێیەکە هەڵیببژێرێ و دوایی لەسەر دوگمەی تۆماردا کلیک بکات .

دوگمەی دۆڕام: ئەم دوگمە بۆ هەرکام لە لایەنەکانی کێبەرکێیەکە دانراوە و دەبێ ڕەقیبی دۆڕاوی کێبەرکێیەکە  هەڵیببژێرێ و پاشان لەسەر دوگمەی تۆمار کلیک بکات .

دوگمەی ئامادە نەبووم / یارییەکەم بە جێهێشت: ئەم دوگمە بۆ هەر دوو لایەنەکە دانراوە و هەڵبژاردنییە و دەبێ بەکارهێنەری ئامادە نەبوو یان بە جێهێنەری کێبەرکێیەکە هەڵیببژێرێ و پاشان لەسەر دوگمەی تۆماردا کلیک بکات .

دوگمەی ڕەقیب ئامادە نەبوو /یارییەکەی بە جێ هێشت: ئەم دوگمە بۆ هەر دوو لایەنەکە دانراوە و هەڵبژاردنییە و دەبێ بەکارهێنەری ئامادە یان بەشداربوو لە کێبەرکێیەکە هەڵیببژێرێ و دوایی لەسەر دوگمەی تۆماردا کلیک بکات.

دوگمەی تۆمارکردن: لە ئاکامدا دوای پڕ کردنی فۆرمەکە ، بە کلیک کردن لەسەر دوگمەی تۆمارکردن، ئاکامی ڕاگەیاندراو لە لایەن بەکاهێنەرەوە تۆمار و بۆ سیستەم بەڕێ دەبێ

چاولێکردنی چۆنایەتیی ئاکامی کێبەرکییەکە: لە تەنیشتی دوگمەی تۆمارکردندا ، بەشێ بەناو چۆنیەتی هەیە کە لە دوای ئەنجامدانی هەر چالاکیێ لە لایەن بەکارهێنەرانەوە ، داویین دۆخی ئاکامی کێبەرکێیەکە ، پیشاندەدرێ .

4- فێرکاری چاولێ کردنی خاڵەکان، پلەوپایە و هەسارەکان و ئاگادارییەکان

بۆ دیتنی خاڵەکان ،پلەکان ، هەسارەی یانەیی ، هەسارەی دادوەری و هەسارەی یاسا پارێزی ، تەنها دەبێ لە بەشی خوارووی وێنەی هەژماری وێبگەییەکەدا ، مێنۆی پیشاندانی پڕۆفایل هەڵبژێرکەن ، لەم ژوورەدا بابەتەکانی هەر یارێی جوداجودا پیشاندەدرێ .

5- فێرکاری پەسەند کردنی بەکارهێنەری دڵخواز :

لە ژێر وێنەی هەژماری وێبگەیی هەرتاکێکدا نیشانەی دڵێک پیشان دەدرێت کە بە یەکجار هەڵبژاردنی  ئەو نیشانە, ژمارەیێکی پێ زیادە دەبێت و هەروەها ڕەنگی نیشانەی دڵەکە لە حاڵەتی بێ ڕەنگ بوونەوە بۆ حاڵەتی ڕەنگدار بوون دەگۆڕدرێ و ڕەنگی سوور دەبێت . لە هەڵبژاردنی دووبارەی نیشانەی دڵەکەدا ژمارەیێکی لێ کەم دەبێتەوە و نیشانەی دڵەکە حاڵەتی ڕەنگداربوونی خۆی لە دەست ئەدات .

6- فێرکاریی ڕاپۆرت کردنی بەکارهێنەری تاوانبار :

بۆ ڕاپۆرت کردنی بەکارهێنەری تاوانبار بە چاودێری وێبەگەکە دوگمەی ڕاپۆرت کردن لە بەشی خوارووی وێنەی هەژماری وێبگەیی ، لە شاشەی بەکارهێنەری تاوانباردا هەیە کە دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن .